زانیاری بۆ بەشداربووان لەسەر گفتوگۆکردن هاوڕێ لەگەڵ ناوبژێوانانی زمان
ئێوە چاوپێکەوتنێکتان هەیە و پێویستیتان بە پشتیوانی وەرگێڕێکی زارەکییە؟ سەبارەت بە بژاردەکانی کارئاسانی زمان لە کەسی شارەزا پرسیار بکەن.
ئەو کەسەی کە چاوپێکەوتنتان لەگەڵی هەیە، لەوانەیە بتوانێ یارمەتیتان بدات وەرگێڕێکی زارەکیتان بۆ بدۆزێتەوە کە لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا وەرگێڕانتان بۆ بکات.
ماڵی کارئاسانی زمان دەتوانێ یارمەتی کەسی شارەزا و پسپۆڕ بکات کە وەرگێڕێکی زارەکی گونجاوتان بۆ بدۆزێتەوە.
چون کەسی شارەزا و پسپۆڕ پێویستە ئەو بەرپرسیاریەتییە قەبووڵ بکات کە ئێوە بتوانن بە باشی لەیەکتری تێبگەن.
ئەوان دەبێ وەرگێڕی زارەکی دابمەزرێنن و پارەکەشی بدەن.
هەندێک لە شارەزایان و پسپۆڕان لە کارئاسانی زمان یان ناوبژیوانی زمان کەڵک وەردەگرن، هەندێکیش تازە خەریکە لەگەڵ کارئاسانی زمان ئاشنا دەبن.
تەنیا بەڕێزەوە سەبارەت بەوە پرسیار بکەن.
لێرەدا بخوێننەوە بۆ ئەوەی بزانن کە ماڵی کارئاسانی زمان یان ناوبژیوانی زمان چ دەکات و چ ئەرکێکی هەیە بۆ ئەوەی ئێوە و کەسی پسپۆڕ پشتگیری بکەن.
زانیاری بۆ بەشداربووان لەسەر گفتوگۆکردن هاوڕێ لەگەڵ ناوبژێوانانی زمان
گفتوگۆکەتدا بەشداری دەکات.
پسپۆڕ ئەو کەسەیە کە گفتوگۆکە بەڕێوەدەبات.
ناوبژیوانێکی زمانەوانی هەموو ئەو شتانەی دەوترێن وەردەگێڕێتەوە.
یانی، ئەوان هەرچی تۆ بە زمانی ئەڵمانی بێڵێیت وەریدەگێڕنەوە.
وە هەر هەمووی ئەو شتانەی كه پسپۆڕه كه دەیڵێت وەریدەگێڕێتەوە سەر زمانەکەت.
لێرەدا زانیاریت دەست دەکەوێت لەسەر ئەوەی کە چی گرنگە بۆ گفتوگۆکە:
ناوبژیوانێکی زمان
- کەسێکی نهێنی پارێزە، هەربۆیە ئەوان هیچ زانیارییەکە سەبارەت بە تۆ و یان هیچ ناوەڕۆکێک لە گفتۆگە نابەنە بەردەم کەس و لایەنێکی تر.
- ئەو بەرپرسیارە لە هەموو گفتوگۆکان - هەم بۆ خۆت و هەم بۆ پسپۆڕەکە.
- بێلایەنە، هەربۆیە نە ئامۆژگاری دەکات و نە پشتگیریی کەس دەکات.
- ئەو هەموو ئەو شتانەی کە تۆ و پسپۆڕەکە دەیڵێن وەردەگێڕێتەوە.
خودی گفتوگۆکە
- بە ئارامی و بە ڕوونی قسە بکە.
- ڕستەی کورت و ئاسان بەکاربێنە کە باش لێی تێبگەن.
- دوای هەر دوو ڕستەیەک کەمێک بوەستە بۆ ئەوەی وەرگێڕەکە بتوانێت وەریگێڕێتەوە.
- تکایە لەوە تێبگە کە لەوانەیە وەرگێڕەکە قسەکردنەکەت بپچڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت وەریگێڕێتەوە.
پسپۆڕەکە
- بەشداری گفتوگۆکەتە.
- دەبێت دڵنیا بێتەوە کە تۆ لە هەموو شتێک تێدەگەیت.
- وەڵامی پرسیارەکانت دەداتەوە.
هەمیشە ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ پسپۆڕەکە بکە – لە ماوەی گفتوگۆکەدا سەیریان بکە.
The Haus der Sprachmittlung هیوادارە گفتوگۆیەکی سەرکەوتوانەت هەبێت!
ئایا پرسیار یان نیگەرانیەکت سەبارەت بە ناوبژێوانی زمانی کوردی هەیە؟
ئیمەیلێکمان بۆ بنێرە: info@haus-der-sprachmittlung.de
وە هەواڵنامەکەمان سەبسکرایب بکە!
زانیاری دەربارەی Haus der Sprachmittlung
ناوبژیوانی زمان زۆر گرنگه بۆ خەڵک بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی سەرکەوتوانەیان هەبێت.
بۆیه پێویسته هەموو کەسێک دەرفەتی ئه وەی هەبێت که لە گفتوگۆکاندا لەلایەن ناوبژێوانەکانی زمانی پشتگیری بکرێت.
وەرگێڕان بەگشطی لە زمانی ئەڵمانییەوە بۆ زمانێکی تر
و بە پێچەوانە وەردەگێڕدرێت.
The Haus der Sprachmittlung زانیاری دەربارەی ناوبژیوانی زمان لە ڕاینلاند- پالاتینات(Rhineland-Palatinate) پێشکەش دەکات.
بەڵێنی ئەوە دەدات کە هەموو کەسێک بتوانێت ناوبژیوانی زمانێکی ڕەسمی وەربگرێت.
The Haus der Sprachmittlung لەلایەن وەزارەتی یەکخستن لە ویلایەتی ڕاینلاند- پالاتینات (Rhineland - Palatinate) پاڵپشتی دارایی دەکرێت.
ئەمە بۆ هەموو کەسێک لە ڕاینلاند- پالاتینات (Rhineland - Palatinate) هەیە.
The Haus der Sprachmittlung لەسەر ئەم ماڵپەڕەی خوارەوە زانیاری گرنگ پێشکەش دەکات:
- لە سەیرکردنێکی گشتی خزمەتگوزارییەکانی ناوبژیوانی زماندا دەتوانیت پێشنیاری گونجاو لە ناوچەکەت بدۆزیتەوە.
- دەتوانیت ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ئەرکەکانی ناوبژیوانی زمانەکە بە زمانی خۆت دابگریت.
پرسیار و خواستی خۆتمان بۆ بنێرە لە ڕێگەی ناونیشانی: info@haus-der-sprachmittlung.de.